ئامانجە سه رەکیەکانی زانکۆ
پەروەردەکردنی بەهرەکان لەرێگای فێرکاری و تۆژینەوەی زانستی و پەرەپێدانی زانستی پزشکی و پارامیدیک بە مەبەستی بەهێزکردن و دابینکردنی هێزی ئینسانی پسپۆری پێویستی وڵات.
دابینکردنی پێداویستیەکانی تۆژینەوە بەمەبەستی دیاریکردنی هۆکارە نەناسراوەکان و بەرزکردنی ئاستی زانستی پەیوەندیدار بە تەندروستی و عیلاج.
زانکۆی کرماشانی پزیشکی، لە ساڵی 1968 وەکو پەیمانگای پرستاری دەسبەکار بوو. لەساڵی 1975 لەگەڵ گۆڕانی بە کۆلیژی پزیشکی دەستی کرد بە خزمەتکردن بە خەڵکی رۆژئاوای ئێران و پاش سەرکەوتنی شۆرشی مەزنی ئیسلامی و لەساڵی 1985 بە گۆڕانی بە زانکۆی زانستە پزشکیەکانی پارێزگای کرماشان، لەگەڵ کاروباری عیلاج و فێرکاری، دەستی کرد بە تۆژینەوە و پێشکەوتن لە بواری پزیشکی و پارامیدیک.
-
ئێستا زانکۆی کرماشانی پزیشکی بریکاری پاراستنی تەندروستی، عیلاج و فێرکاری پزیشکیە لە پارێزگای کرماشان و وەکو جەمسەری پزیشکی رۆژئاوای ئێران ناسراوە.
-
ئەم زانکۆیە 8 بەڕێوبەرایەتی، 7 کۆلیژ و 7 سەنتەری فێرکاری- چارەسەری پزیشکی و 77 نەخۆشخانەی لە ناو شاری کرماشان هەیە.
-
لەمزانکۆیەدا رێژەی 9847 کارمەند دەوام دەکەن.
-
مامۆستایانێ ئەم زانکۆیە وا لەدەوامدان رێژەیان 197 کەسن.
-
لەم تێرمەی ئێستادا رێژەی 4742 خوێندکار لە بەشەکانی دیپلۆم، بەکالوریوس، ماستر، دوکتۆرای پزیشکی و دەرمانسازی و ددان و لە ئاستی پسپۆری و سەرەوەی پسپۆری وانە دەخوێنن.
-
زانکۆکەمان لە دابینکردنی خزمەتگوزاری تایبەت و پسپۆری شاز، بۆ نەخۆشەکانی وڵاتانی دەراوسێ وەکۆ تورکیە و عێراق و هەرێمی کوردستان، لە دابینکردن و تایبەتمەند کردنی بەشی دیاریکراو بۆ نەخۆشی بیانی لە نەخۆشخانەکاندا، سەرکەوتنی خۆی دەردەخات.
بەرجەستەترین توانائیەکانی زانکۆ
-
پەرەپێدانی توانائیەکانی تەندروستی و عیلاج لە کۆمەڵ لەڕێگەی سیستەمەکانی عیلاج و سەنتەرەکانی تەندروستی پەیوەندیدار
-
هەبوونی هەموی بەشە پسپۆریەکان لە زانکۆی کرماشان.
-
هەبوونی 24 بەشی سەرەوی پسپۆری subspecialty لەبەشە جیاکان وەکو نەشتەرگەری دڵ و نەشتەرگەری سێنگ، نەشتەرگەری منداڵان و نەشتەرگەری مێزەڕۆی منداڵان و هتد، لە کرماشان
-
کارکردن لە نەخۆشخانە ئیمام رەزا (ع) وەکۆ جەمسەری پزیشکی رۆژاوای ئێران، بە پلەبەندی نایاب(یەکەم) لە وڵاتی ئێران
-
ئیشکردن لە نەخۆشخانەی سەرەوەی پسپۆری نەشتەرگەری دڵ و دەماری ئیمام علی(ع)
-
کارابوونی سەنتەرە حکومیەکانی عیلاجی تیشک و رنینی کارەبائی و جیهازی شکاندنی بەردی گورچیلە، و قەستەرەی دڵ و دەمار کە بە تەنیا سەنتەری حکومی رۆژئاوای وڵات دەناسرێن
-
کارابوونی سەنتەری چاندنی گورچیلە
-
هەبوونی تەنیا سەنتەری PND لە رۆژئاوای وڵات بۆ پۆڵینکردنی کەیساتی تالاسیمیا پێش لەدایکبوون.
-
کارابوونی بێوێنەی بەشی (گورچیلەی دەستکرد) دیالیز بە 36 بێدی کارا لە نەخۆشخانەی ئیمام رەزا(ع)
-
کارائی سەنتەری دابەزینی زیان و تەندروستی سێکسی و عیلاجی ئیدمانی ژنان بۆ یەکەمجار لە وڵات.